ئۆباما داوا له شۆرِشگێرانى لیبیا ده‌كات حوكم بگرنه ده‌ست
سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داوا له شۆرشگێرِانى لیبیا ده‌كات حوكمى وڵات بگرنه ده‌ست و رێز له مافه‌كانى مرۆڤ بگرن.
ئهمرِۆ دوشه‌ممه \"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند: حوكمى دیكتاتۆری له لیبیا له كۆتایی نزیك بۆته‌وه و شه‌رعیه‌تى له‌ده‌ستداوه.
ئۆباما وتیشی: پێویسته موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا دان بهدۆرِانهكهیدا بنێت و ئه‌وه بزانێت كه له‌لێوارى له‌ناوچونه.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِاشیگهیاند: پێویسته له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى ئینتیقالی حوكمى وڵات بگرێته ده‌ست رێز له‌مافه‌كانى گه‌لى لیبیا بگرێت و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بپارێزێت و خۆی بپارێزێت له كوشتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى.
شایانى باسه شۆرِشگێرانى لیبیا توانیان ده‌ست به‌سه‌ر شارى ته‌رابلوسی پایته‌ختى لیبیا بگرن و دو كورِی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا ده‌ستگیر بكه‌نء، له‌ئێستاشدا جێگاى موعه‌مه‌ر قه‌زافی دیار نیه."