واشنتۆن هاوكارى خۆراكى به‌په‌له پێشكه‌ش به كۆریاى باكوور ده‌كات
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند\" واشنتۆن به به‌هاى نۆسه‌د ملیۆن دۆلار هاوكارى خۆراكى به‌په‌له پێشكه‌ش به كۆریاى باكوور ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش به نیشانه‌یه‌ك بۆ باشبوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان واشنتۆن و پیۆنگیانگ دێته هه‌ژمار.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند ئه‌م بڕیاره‌شمان له‌باره‌ى پێشكه‌شكردنى هاوكارى به كۆریاى باكوور، دواى سه‌ردانی شاندێكمان دێت بۆ ئه‌و وڵاته له‌مانگى ئایارى رابردوو و هه‌روه‌ها به‌ده‌نگه‌وه هاتنى مرۆییانه‌ى ئه‌و وڵاته‌شه‌وه دێت، كه به‌هۆى لافاوه‌وه زیانێكى زۆری به‌ركه‌وتووه .
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌كیه بهپهلانهشمان بۆ باشتركردنى ره‌وشی ژیانى گه‌لى كۆریایه و واشنتۆنیش به پێى پێوه‌ره‌كانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێریكردن ، ئه‌م كۆمهكیانه پێشكه‌ش به كۆریاى باكوور ده‌كات .
شایه‌نى باسه كۆریاى باكوور رایگه‌یاندووه كه به‌هۆى ئه‌و لافاو و بارابارینه به‌هێزانه‌ى كه مانگه‌كانى حوزه‌یران و ته‌مموزى رابردوو ناوه‌راستى وڵاتى گرته‌وه، زیانێكى زۆرى به‌م ناوچانه گه‌یاندوه و زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
"