ئێران: دژى هه‌ر جۆره دهستێوهردانێكین له‌كاروبارى ناوخۆى سوریادا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وڵاتانى خۆرئاوا له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكى ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆى سوریا ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كێشه‌كانى سوریا پێویسته له‌ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
\"رِایمین میهان په‌رست\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنفرانسێكى رِۆژنامهوانیدا، رِایگهیاند: كۆمارى ئیسلامى ئێران پشتگیرى سه‌رجه‌م شۆرِشهكانى وڵاتانى عه‌ره‌بی كردوه جگه له سوریا چونكه سوریا كێشه‌یه‌كى ناوخۆییه و پێویسته له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت.
میهان په‌رست وتیشی: پێویست ناكات وڵاتانى خۆرئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته بكه‌نه بیانویه‌ك بۆ داگیر كردنى و ده‌ست تێوهردارن له كاروباری ناوخۆى سوریا.
شایانى باسه زیاتر له پێنج مانگه خۆپیشاندان له سوریا دژى رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى و له‌كارلادانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ شهرقوئلهوسهت"