نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و توركیا داوا له حكومه‌تى سوریا ده‌كه‌ن توندوتیژه‌كان رِابگرێت
\"بان كی مۆن\"" سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا كرد كه سنورێك بۆ كوشتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و به‌ركارهێنانى توندوتیژی دابنێت.
بان كی مۆن له په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى پێ رِاگهیاندوه و داواى كرده‌وه ده‌ستبه‌ردارى كوشتنى خۆپیشانده‌ران ببێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه \""رِهجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا نیگه‌رانى خۆی نیشاندا له به‌رزبونه‌وه‌ى رِێژهى توندوتیژى له سوریا و داواى له سه‌رۆكى سوریا كرد كه گوێ له ئامۆژگاریه‌كانى توركیا بگرێت و به‌شێوازێكى توند رِوبهرِوى خۆپیشانده‌ران و خواستى هاوڵاتیان نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها برِیاره له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا په‌یامێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكى سوریا بكات و ئیدانه‌ى كوشتن و به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى سوریا بكات."