ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانى بۆسه‌ر رِژێمی سوریا زیاد ده‌كات
![ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانى بۆسه‌ر رِژێمی سوریا زیاد ده‌كات](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/maikl-oln-123ewqsffk.jpg )
به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران و كوشتنى ژماره‌یه‌كى زۆری هاوڵاتیان، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانى دژ به حكومه‌تى سوریا چرِ كردۆته‌وه
\"ئه‌دمیراڵ مایك مۆڵن\"" فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا رِایگهیاند: به‌مه‌به‌ستى رِاگرتنى هێرشه‌كانى حكومه‌تى سوریا بۆ سه‌ر هاوڵاتیان، واشنتۆن ده‌یه‌وێت فشاره سیاسیء دپلۆماتیهكانی له‌سه‌ر رِژێمهكهی به‌شار ئه‌سه‌د زیاد بكات.
مۆڵن، وتیشی: هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ده‌ستوه‌ردانی رِاستهوخۆ له كاروباری ناوخۆی سوریا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا وه‌رنادات.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا به توندی ئیدانه‌ی توندوتیژیه‌كانی ناوخۆی سوریاى كرد‌و داواشى كرد به‌زوترین كات بوه‌ستێنرێت."