توركیا: بەدەپە لە لیستی تیرۆر سڕایەوە
ئەمڕۆ یەك شەممە، \""ئیدریس نەعیم شاهین\"" وەزیری ناوخۆی توركیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پارتی ئاشتی و دیموكراتی لەلایەن حكومەتی توركیاوە لە لیستی تیرۆر دەرهێنراوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا وتیشی: پارتی ئاشتی و دیموكراتی هیچ پێشێلكاریەكی یاسایی ئەنجام نەداوە تا ببێتە هۆی ئەوەی ناوی بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، و حكومەتی توركیا هەوڵی لەناوبردنی ببات بەبیانوی تیرۆر.
ئیدریس نەعیم شاهین ئاشكراشی كرد كە پارتی ئاشتی و دیموكراسی پارتێكە پپێچەوانەی دەستوری وڵات كاری نەكردوە و یاساكانی وڵاتی پێشێل نەكردوە.
شایانی باسە ژمارەیەكی زۆر لە پارتە سیاسیەكانی كوردستانی توركیا خراوتەنە لیستی تیرۆری دەوڵەتی توركیا بەبیانوی پێشێلكاری یاسایی و پێشێلكردنی دەستوری توركیا.
"