ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: ئێران ده‌بێت خۆی كۆنترۆلی سنوره‌كانی خۆی بكات
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فه‌رهاد ئه‌تروشی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: سوپاسی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه, به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تێروته‌سه‌ل بوو ورده‌كاری له‌خۆ گرتبوو به‌ڵام كه‌موكوڕیشی تێدابوو, ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بنوسرایه.
ئه‌تروشی وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كێشه‌كان ئاڵۆزنر بكه‌ین, له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران تێك بچێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌و كێشانه به‌شێوه‌ی دیبلۆماسی و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێت, وه‌كو له ده‌ستوریش ئاماژه‌ی پێكراوه له ماده‌ی 8, ده‌بێ باڵانسیش له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و ئێران راگرین.
ئاماژه‌یدا: هه‌ندێك له براده‌رانی شیعه نیشانیان ده‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه كه‌موكوڕی هه‌یه, به‌وه‌ی سنوره‌كانی كۆنترۆل نه‌كردووه, بۆیه ئێران مافی خۆیه‌تی پێشێلی سنوره‌كان بكات, به‌ڵام ئێمه پێمان وایه ئێران ده‌بێت سنوره‌كانی خۆی كۆنترۆل بكات, چونكه ئه‌ندامانی پژاك نه فرۆكه‌یان هه‌یه نه تانكیان هه‌یه نه بۆمبهاوێژیان هه‌یه, هه‌تا شاره‌كانی ئێرانی پێ بۆردومان بكات, ئه‌وان ده‌چنه خاكی ئێران و ده‌گه‌ڕێنه‌وه با ئێران سنوره‌كانی خۆی كۆنترۆل بكات.
روونیكرده‌وه: هیچ رێكه‌وتنێك له نێوان هه‌رێم و ئێران یا عێراق و ئێران نییه, سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئه‌و بۆردومانه‌ی ئیدانه كردووه, ئه‌وانه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت بۆ به‌زاندنی سنور له لایه‌ن ئێرانه‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنه به‌ڵام ئێمه‌ش قه‌بول ناكه‌ین خاكی هه‌رێم و عێراق به‌كار بهێنرێت له‌لایه‌ن پژاك یاخود په‌كه‌كه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دوو تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر راپۆرته‌كه, یه‌كه‌م قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌كه‌یان زۆر روون نییه, چونكه له راپۆرته‌كه هاتووه هانی حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه, ئێمه ده‌ڵێن هه‌نگاوی جدی بنرێت له‌مباره‌یه‌وه, ده‌بێ حكومه‌ت پابه‌ند بكات خه‌ڵكی زه‌ره‌رمه‌ند قه‌ره‌بوو بكاته‌وه, خاڵی دووه‌میش ده‌بوو به روون و ئاشكراتر ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێرانی بكردایه, زمانه‌كه به‌هێزتر بوایه.