دادگای نێوده‌وڵه‌تی وێنه‌ی تاوانبارانی تیرۆری ره‌فیق حه‌ریریی بڵاو كرده‌وه
دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای، رۆژی هه‌ینی 29ی ته‌مموز، وێنه‌ی چوار داواكراوی ئه‌و دادگایه‌ی بڵاو كرده‌وه كه به تێوه‌گلان له تیرۆری ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان تاوانبارن.
ئه‌و چوار كه‌سه كه له ئه‌ندامانی حیزبوڵای لوبنانن، بریتین له: سه‌لیم عه‌یاش، مسته‌فا ئه‌مین به‌دره‌دین، حوسێن حه‌سه‌ن عیسا و ئه‌سه‌د حه‌سه‌ن سه‌برا.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی 30 رۆژ ده‌رفه‌تی به حكوومه‌تی لوبنان دابوو ئه‌و 4 كه‌سه بداته دادگا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی لوبنان ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، دادگای نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا حوكم و وێنه‌ی داواكراوان بڵاو بكاته‌وه.
ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری لوبنان، ساڵی 2005 له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان تیرۆر كرا و له‌گه‌ڵ 21 كه‌سی دیكه كوژرا.
حیزبوڵای لوبنان، پێشتر و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ناوی تاوانباره‌كان له میدیاكان رایگه‌یاندبوو كه قبووڵی ناكات ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی بدرێنه دادگا و پێش به‌م كاره ده‌گرێت.