فه‌رمانده‌ی‌ نوێی‌ سوپای‌ توركیا دیاریكرا

فه‌رمانده‌ی‌ نوێی‌ سوپای‌ توركیا دیاریكرا
سه‌ركۆماری‌ توركیا دوابه‌دوای‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ سوپای‌ توركیا، فه‌رمانده‌ی‌ نوێی‌ سوپا و ئه‌ركانی‌ دیاری‌ كرد

شه‌وی‌ رابردوو ژه‌نراڵ‌ نه‌جده‌ت ئوزه‌ل، له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا گویل سه‌ركۆماری‌ توركیا، وه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینی‌ سوپای‌ توركیا و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپا به‌ كه‌فاله‌ت ده‌ستنیشان كرا.

دیاریكردنی‌ فه‌رمانده‌ی‌ نوێ‌ بۆ سوپای‌ توركیا دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا به‌ ده‌یان ژه‌نراڵی‌ سوپا و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی‌ سوپای‌ توركیا و فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌ركانی‌ سوپا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا به‌ هه‌واڵنێریه‌كانی‌ وتووه‌ بۆ ناڕه‌زایی‌ له‌دژی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی‌ زیاتر له‌ 250 ئه‌فسه‌ری‌ سوپا، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌ ئه‌فسه‌رانی‌ ده‌ستگیركراو، ئه‌و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و گه‌وره‌ فه‌رماندانه‌ن كه‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا به‌ تۆمه‌تی‌ پیلان دانان له‌دژی‌ كابینه‌ی‌ ئه‌ردۆغان ده‌ستگیر كراون.

Top