باراك ئۆباما لەهەڕەشەیەكی تیرۆركردن رزگاری بو

باراك ئۆباما لەهەڕەشەیەكی تیرۆركردن رزگاری بو
گەنجێكی دانیشتوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی تیرۆركردنی سەرۆكی ئەمەریكا دەدات و پێش ئەوەی كردەوەكە ئەنجام بدات لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئەمەریكاوە ئاشكرا دەبێت.

بەرپرسانی ئەمنی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاشكرایان كرد كە گەنجێكی وڵاتی ئۆزباكستانیان دەستگیر كردوە بەتۆمەتی هەوڵدان و هەڕەشە كردن لە \"باراك ئۆباما\""ـی سەرۆكی ئەمەریكا.

گەنجەكە ناوی \""قودیروف\""ـە و لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە دەستگیركراوە بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەك و هەڕەشەی كوشتنی سەرۆكی ئەمەریكا.

پێشتر لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا داوا لە گەنجەكە تۆمەتبارەكە كرابو ئەمەریكا جێبهێڵێت.
"
Top