سۆزان موبارەك هەڕەشە لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی دەكات

سۆزان موبارەك هەڕەشە لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی دەكات
دوای ئەوەی دادگای میسر بڕیاریدا چوارشەممەی داهاتو سەرۆكی لەسەر كارلابراوی میسر و هەردو كوڕەكەی و چەند بەرپرسێكی دیكەی رژێمەكەی بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران دادگایی بكرێن، هاوسەری حوسنی موبارەك هەڕەشە لەبەرپرسانی عەرەب دەكات.


\"سۆزان موبارەك\"" هاوسەری حوسنی موبارەكی سەرۆكی پێشوی میسر، هەڕەشەی لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی و بەرپرسانی میسر كرد كە ئەگەر دادگایی كردنی حوسنی موبارەك ڕانەگرن ژمارەیەكی زۆر گرتەی ڤیدۆیی ئابڕوچونی ئەو بەرپرسانەی لایە و بڵاوی دەكاتەوە.

هاوسەری حوسنی موبارەك هۆشداری دایە سەرجەم بەرپرسان كە ئەگەر سوربن لەسەر دادگایی كردنی موبارەك ئەوا سەرجەم گرتە ڤیدۆیەكان و ئەو بەڵگانەی لایەتی بڵاوی دەكاتەوە.

شایانی باسە برشیارە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتو حوسنی موبارەك و عەلا و جەمالی كوڕی و چەند بەرپرسێكی دیكەی میسر بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران و ئەنجامدانی گەندەڵی.
"
Top