ئاژانسی فورات: ژمارەیەك زرێپۆشی توركی چوونەتە ناو خاكی ئێران

ئاژانسی فورات: ژمارەیەك زرێپۆشی توركی چوونەتە ناو خاكی ئێران
ئاژانسی دەنگوباسی فورات رای گەیاند، ژمارەیەك زرێپۆشی توركی پەڕیونەتەوە خاكی ئێران.
ئەو ئاژانسە كە نێزیكە لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) گوتی \"لە كاتێكدا پرۆسە سەربازییەكانی هێزەكانی توركیا و ئێران بەردەوامن لەسەر سنوور، ئەمڕۆ (دوێنێ هەینی) 30 زرێپۆشی توركی پەڕینەوە خاكی ئێران\"".

بەگوێرەی ئاژانسەكە \""30 زرێپۆش لە رێگەی دەریاچەی وانەوە گەیشتنە شاری بەتلیس\""، روونی كردەوە \""دوای ماوەیەك زرێپۆشەكان گواسترانەوە سنووی ئێران\"".

ماوەی چەند هەفتەیەكە سوپای ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی دەست پێ كردووە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری گوندنشینەكان ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە.

ماوەی زیاتر لە 15 رۆژە شەڕێكی قورس لە نێوان هێزەكانی ئێران و چەكدارانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە و دەیان كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە."
Top