سەرۆكى توركیا سەرۆكێكى كاتى بۆ ئەركانى سوپا دادەمەزێنێ

سەرۆكى توركیا سەرۆكێكى كاتى بۆ ئەركانى سوپا دادەمەزێنێ
دواى ئەوەى دوێنێ هەینى ئاشك كۆشانر سەرۆكى ئەركانى سوپاى توركیا و فەرماندەكانى هێزى ئاسمانى و وشكانى و دەریایى دەستیان لەكار كێشایەوە، عەبدوڵا گویلى سەرۆكى توركیا سەرۆكێكى كاتى بۆ سەرۆكى ئەركانى سوپاى ئەو وڵاتە دامەزراند.
تۆڕى هەواڵى CNNى توركى راى گەیاند هەریەك لە ئەردال گەیلان ئۆغڵو فەرماندەى هێزە وشكانییەكان، ئەشرەف ئۆغۆر ییت فەرماندەى هێزە دەریاییەكان و حەسەن ئەكساى فەرماندەى هێزە ئاسمانییەكانیش وازنامەیان پێشكێش كردووە، بەڵام زانیاریى پێویست لەبارەى دەست لەكاركێشانەوەى نەجدەت ئۆزل فەرماندەى هێزەكانى دەرەك لەبەردەستدا نییە.

ئەمڕۆ شەموو ئاژانسى دەنگوباسى (ئیرنا)ى رەسمیى ئێران لە \"سەرچاوەكانى هەواڵ\""ى گواستەوە، دواى ئەو دەست لەكاركێشانەوە دەستەجەمعییە، عەبدوڵا گویلى سەرۆكى توركیا جەنەراڵ \""نەجدەت ئۆزال\""ى كردووە بە فەرماندەى هێزى وشكانى و سەرۆكى ئەركانى سوپاى توركیا بەوەكالەت.

بی بی سی لە زارى كوشانرى گواستووەتەوە، كە وەك ناڕەزایى دەربڕین بەرامبەر بەردەوامیى دادگەییكردنى نێزیكەى 250 ئەفسەرى سوپاى توركیا بەتۆمەتى هەوڵدان بۆ ئەنجامدانى كودەتا بەسەر حكوومەتەكەى رەجەب تەیب ئەردۆگاندا، بڕیارى خۆخانەنشینكردنى داوە."
Top