سەركردەیەكى قاعیدە داواى كوشتنى شاى سعودیە و ئەندامانى بنەماڵەكەى دەكا
قاسم ئەلریمى ناسراو بە \"ئەبوهورەیرە ئەلسەنعانى\"" لە تۆمارێكى دەنگیدا كە ماوەكەى حەوت خولەكە و دوێنێ هەینى لە یەكێك لەو ماڵپەڕانەى چاودێریى ماڵپەڕە جیهادییەكان دەكات بڵاوى كردووەتەوە، گوتى \""عەبدوڵا كوڕى عەبدولعەزیز (شاى سعوودیە) و جێنشینەكەى و وەزیرى ناوەخۆكەى و محەمەدى كوڕى بەلاى ئێمەوە لە ئاین وەرگەڕاون و پێویستە بكوژرێن\"".
ریمى روو بە بنەماڵەى دەسەڵاتدارى عەرەبستانى سعوودى گوتى \""بەڵێنتان دەدەینێ كە شەڕەكانمان لەدژى جولەكە و گاورەكان لەئێوەمان بێئاگا ناكات\"".
هەروەها گوتى \""ئەى دەسەڵاتدارانى ئال سعوود! لە خواى گەورە داواكارم پشتتان بشكێنێ، پەرتەوازە و سەرگەردانتان بكات، دەسەڵاتەكەتان تێكوپێك بشكێنێ و ببن بە پەند\"".
ئەبوهورەیرە لە تۆمارە دەنگیەكەیدا ئاماژەى بەوە داوە كە دەسەڵاتدارنى سعوودیە لە 5 شوبات/فێبرایەرى رابردوودا كۆمەڵێ ئافرەتیان گرتووە كە بەمەبەستى ئازادكردنى كوڕ و مێردەكانیان لەبەردەم وەزارەتى ناوەخۆدا خۆپێشاندانیان كردبوو.
بەگوتەى ناوبراو ئەو ئافرەتانە لە بەندیخانەدا \""دەستدرێژی\""یان كراوەتە سەر و بەڵێنى تۆڵەكردنەوەیان دەدات.
"