ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاڵیبانی پاكستانی گه‌مارۆ دا
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشانه‌یه كه بووه‌ته هۆی مردنی سه‌دان كه‌س له پاكستان‌دا و له جیهانیشدا.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت، ئه‌و بزووتنه‌وه‌ه‌یه هه‌وڵی داوه ساڵی رابردوو له رێگای یه‌كێك له ئه‌ندامانی له مه‌یدانی تایمزی شاری نیۆیۆرك كرده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دواتر پوچه‌ڵكرایه‌وه.
گه‌مارۆكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك، بلۆكردنی داراییه‌كانیان و قه‌ده‌خه‌كردنی گه‌شت بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێت.