سەرۆكى ئەركان و ژمارەیەك لە گەورە فەرماندەكانى سوپاى توركیا دەست لەكار دەكێشنەوە

سەرۆكى ئەركان و ژمارەیەك لە گەورە فەرماندەكانى سوپاى توركیا دەست لەكار دەكێشنەوە
دەزگەكانى راگەیاندنى توركیا دوێنێ هەینى بڵاویان كردەوە كە ئاشك كۆشانر سەرۆكى ئەركانى هێزەكانى توركیا و فەرماندەكانى هێزى ئاسمانى و وشكانى و دەریایى دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.
تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێنى توركى راى گەیاند كوشانر وازنامەكەى پێشكێشى رەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆك وەزیرانى توركیا كردووە و ئەردۆگانیش دواى بیستنى هەواڵەكە، سەردانەكەى بۆ ئەستەنبوڵ هەڵوەشاندووەتەوە.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوەیە هەریەك لە ئەردال گەیلان ئۆغڵو فەرماندەى هێزە وشكانییەكان، ئەشرەف ئۆغۆر ییت فەرماندەى هێزە دەریاییەكان و حەسەن ئەكساى فەرماندەى هێزە ئاسمانییەكانیش وازنامەیان پێشكێش كردووە، بەڵام زانیاریى پێویست لەبارەى دەست لەكاركێشانەوەى نەجدەت ئۆزل فەرماندەى هێزەكانى دەرەك لەبەردەستدا نییە.

سی ئێن ئێن ئاماژەى بەوەیش داوە كە ئەو سەركردە سەربازییانە داواى دەستلەكاركێشانەوەیان نەكردووە، بگرە داوایان كردووە خانەنشین بكرێن.

دەست لەكاركێشانەوەكەى جەنەراڵ ئاشك كوشانر كە 27ەیەمین سەرۆكى ئەركانى سوپایە و لە كۆتاى ئاب/ئۆگستسى رابردوودا پۆستەكەى وەرگرت، دواى ئەوە دێ كە لە چەند رۆژى رابردوودا چەند جارێك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانى ئەو وڵاتەدا كۆبوویەوە.

پێشتر رۆرژنامەى \"تەرف\"" كە ئەو بوو فایلى پلانى كوەتكەى سوپاى لە ئەستەنبوڵ لە ساڵى 2003دا ئاشكرا كرد، لە ماڵپەڕى خۆیدا بڵاوى كردەوە كە ئەگەر پارتى داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى توركیادا بۆ سێیەمین جار سەركەوتن بەدەست بێنێتەوە و بەتەنیا حكوومەت پێك بێنێ، ئەوا جەنەراڵ كوشانر دەست لەكار دەكێشێتەوە."
Top