موبارەک و دارودەستەکەی لە قاهیرە دادگایی دەکرێن
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی BBC موبارەک و دارودەستەکەی بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران لەکانی شۆڕشی 25 ی یەنایەر ، بەپێی سەرچاوەکانیش نزیکەی 1000 کەس لەخۆپیشاندەران بە فەرمانی موبارەک و سەرانی ئەو کاتەی وڵات کوژراون جگە لەبرینداربوونی هەزارەهای دیکە.
شوڕشی 25 یەنایەر کە لەلایەن لاوانی میسر لەدژی رژێمەکەی حوسنی موبارەک بە هۆی باروگوزەرانی خەڵکەو بەرپاربوو، لەئەنجامدا بووە هۆی رووخانی رژێمەکەی میسر و گۆڕانکاری لەسیستەمی حوکمڕانی وڵات.