قاعیدە \"پاڵپشتی\"" لە خۆپێشاندانەكانی سووریا دەكا"

قاعیدە \
سەرۆكی نوێی رێكخراوی قاعیدە وێڕای پاڵپشتی لە خۆپێشاندانەكانی ناڕەزایەتی لە سووریا، سەرۆكی ئەو وڵاتەی وەك رێبەرێكی \"تاوانبار\"" ناو برد و هەڵوێستی جەماوەری دژی دەسەڵاتی دیمەشق بەرز نرخاند.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییی 7 خولەكیدا كە دوێنێ چوارشەم بڵاو بووەتەوە و شیمانە دەكرێ یەكەم لێدوانی لەوشێوەیەی بێ، ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی نوێی قاعیدە داوای كرد، خۆپێشاندەرانی سووریا لەسەر دەركردنی بەشار ئەسەد لە سەرۆكایەتیی وڵات بەردەوام بن، تۆڕی دەنگوباسی (سی ئێن ئێن)ی ئەمەریكایی ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە.

سەرچاوەكە وێڕای گومان خستنە سەر راستیی ئەو گرتە ڤیدیۆیییە باسی لە زەواهیری /60 ساڵ/ كرد كە بەشێوەیەكی هەڕەشەئامێز قسەی كردووە.

زەواهیری گوتی، خۆپێشاندەران لە سووریا رووبەڕووی حكوومەتێكی خوێناوی بوونەتەوە، بەڵام پێویستە خەڵكی ئازاد و موجاهیدی ئەو وڵاتە خۆیان لە چوونە ناو هەر جۆرە هاوپەیمانییەكی دەسەڵات بپارێزن.

لە ناوەڕاستەكانی (ئادار/مارس)ی رابردووەوە زنجیرەیەك خۆپێشاندان دژی دەسەڵاتی سووریا باشووری دیمەشقی پایەتەختی گرتەوە، دۆخەكە دواتر ناوچە كوردییەكانیش گرتەوە و تێكهەڵچوونی هێزە تەناهییەكان و خۆپێشاندەرانی لێ كەوتەوە، سەرچاوەگەلی رەسمیی جیهانی باسی كوژرانی زیاتر لە هەزار و 450 كەسی سڤیل و 350 لە هێزە تەناهییەكان دەكەن، جگە لە بریندار بوونی نێزیكەى 3 هەزار و گیرانی 10 هەزاری تر.
"
Top