قەزافى جارێكى تر هەڤڕكیى ناتۆ و شۆڕشوانەكان دەكات
قەزافی لەو وتارەیدا كە تەلەڤزیۆنی رەسمیی لیبیا بڵاوی كردەوە گوتی \"ناترسین، هەڤڕكییان دەكەین، گیان و ژن و منداڵمان دەكەینە قوربانی، ئێمە ئامادەین لەپێناو شكستپێهێنانی دوژمندا قوربانی بدەین\"".
هاوكات داوای لە لایەنگرانی كرد پەلاماری (الجبل الغربی) بدەن لە باشووری رۆئاوای تەرابلوس كە بەدەستی شۆڕشوانانەوەیە و ئازادی بكەن.
هەروەها گوتی \""ئەی ناپاكینە چەكەكانتان بدەن بەدەستەوە.. ناپاكینە! مردن هەڵبژێرن یان خۆبەدەستەوەدان\"" و جەختی كرد \""ئەگەر پاراستنی باڵەفڕەكانی خاچ نەبوایە نەیاندەتوانی بچنە نێو جەبەل ئەلغەربی\"".
"