فه‌له‌ستین له مانگی ئه‌یلوول داوای سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات
مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین، رۆژی چوارشه‌مه 27ی ته‌مموز، وتی له رێگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ن سه‌به‌خۆیی فه‌له‌ستین به ره‌سمی بناسێت.
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی راگه‌یاندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین به‌پێی سنووره‌كانی ساڵی 1967 و به‌ر له شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرایل ده‌بێت.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتوویه‌تی وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له هیچ هه‌وڵێكی یه‌ك لایه‌نه له‌مباره‌یه‌وه ناكات و دژی ئه‌م داوایه ده‌وه‌ستێته‌وه.