ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل: ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل نیگه‌رانى خۆیان له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ده‌ربرِی و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌كانى ئێستاى رِۆهه‌لاَتى ناوه‌رِاستیان له قه‌ڵه‌م دا.
دواى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێواناندا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بلاَویان كرده‌وه:
رِێزنه‌گرتنى ئێران له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و گوێ نه‌دان پێی و هاوكارى كردنى تیرۆرستان سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى و دڵه‌رِاوكێى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تى ئێران.
له‌درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: كۆمه‌لگاى نیوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فشارخستنه سه‌ر ئێران بۆ ده‌ستبه‌رداربونى له‌و كارانه و گۆرِینى ستراتیژیه‌تى خۆی و گه‌رِانه‌وه بۆسه‌ر مێزى دانوستانه‌كان.
له‌به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌ردو حكومه‌تى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا سوربونى خۆیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى دانوستانه‌كانى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دوپات كرده‌وه.