نه‌ژاد داواده‌كات لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رِوداوى 11ـى سێپته‌مبه‌ر پێكبهێنرێت
سه‌رۆكى ئێران داواده‌كات كه لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له رِوداوى 11ـى سێپته‌مبه‌ر كه بوه‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تاوه‌رى بازرگانى جیهانى و چه‌ندین قوربانى لێكه‌وته‌وه.
(مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند: پێویسته لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنرێت به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له رِوداوى 11ـى سێپته‌مبه‌ر كه بوه هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تاوه‌رى بازرگانى جیهانى له شارى نیویۆرك و ئاشكراكردنى رِاستیه‌كانى ئه‌و رِوداوه و كه ئه‌مه‌ش بوه بیانوى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ردو ولاَتى عێراق و ئه‌فغانستان.
سه‌رۆكى ئێران گومانى خۆی له رِوداوه‌كه رِاگه‌یاند و رِوداوى 11ـى سێپته‌مبه‌رى به بیانویه‌ك له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ولاَتان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكاوه.
شایانى باسه له 11ـى سێپته‌مبه‌رى ساڵى 2001 دوو فرِۆكه‌ى بارهه‌ڵگر خۆیان به تاوه‌رى بازرگانى جیهانى ته‌قانده‌وه و بوه‌هۆى رِوخانى تاوه‌ره‌كان و كوشتنى زیاتر له 3000 كه‌س.