دواى چه‌ندین ساڵ دابرِان ، ئێران ده‌بێته‌ سه‌رۆكى رِێكخراوى ئۆپێك

دواى چه‌ندین ساڵ دابرِان ، ئێران ده‌بێته‌ سه‌رۆكى رِێكخراوى ئۆپێك

گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 36 سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و رِێكخراوه‌ی نه‌كردوه‌، نوێنه‌رى حكومه‌تى ئێران له‌ رِێكخراوى ئۆپێك ئاشكرایی كرد كه‌ ولاَته‌كه‌ى له‌ ساڵى داهاتودا سه‌رۆكایه‌تى رِێكخراوى ئۆپێك ده‌كات.

(موحه‌ممه‌د عه‌لی خه‌تیبی) نوێنه‌رى حكومه‌تى ئێران له‌ رِێكخراوى ئۆپێك رِایگه‌یاند:
ساڵى 2011 وه‌زیرى نه‌وتى ئێران ده‌بێته‌ سه‌رۆكى رِێكخراوى ئۆپێك بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ، ئه‌مه‌ش له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ى رِێكخراوى ئۆپێك كه‌له‌باره‌گاى خۆی له‌ شارى ڤیینا ئه‌نجامى دا برِیارى له‌سه‌ردا.

گوتیشى: 12 ولاَتى ئه‌ندام له‌ رِێكخراوى ئۆپێك پشتگیرى ئێرانیان كرد بۆ بون به‌ئه‌ندام له‌ رِێكخراوى ئۆپێك بۆیه‌ (مه‌سعود كازمی) وه‌زیرى نه‌وتى حكومه‌تى ئێران ساڵى داهاتو ده‌بێته‌ سه‌رۆكى رِێكخراوى ئۆپێك.


رِێكخراوى ئۆپێك گه‌وره‌ترین رِێكخراوى جیهانه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت كه‌له‌ ولاَتانى خاوه‌ن نه‌وت پێكهاتون.
Top