چاوهرِێ ده‌كرێت مه‌حمود عه‌باس ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
كۆبونه‌وه‌ى سه‌رانى عه‌ره‌ب له ولاَتى لیبیا كۆتایی هات و له‌دواى ته‌واو بونى كۆبونه‌وه‌كه چه‌ند برِیارێكیان ده‌ركرد له به‌لاغی كۆتاییدا كه تایبه‌ت بون به ولاَتانى عه‌ره‌بى به‌تایبه‌ت ولاَتى سودان كه داواى پاراستنى یه‌كپارچه‌یی ئه‌و ولاَته و یهكێـى سودانیان كرد و داوایان كرد كه هاوكارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یهكێـى ئه‌فریقا بكرێت بۆ هاوكارى كردنى سودان، و هه‌روه‌ها داوایان له ولاَتى سۆماڵ كرد كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به گرژى و ئاڵۆزیه‌كانیان بهێنن.
لهبهشێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌تایبه‌ت بو به كێشه‌ى فه‌له‌ستین و ههڵسهنگاندانى بارودۆخى ئه‌و ولاَته تاوتوێی دانوستانه رِاستهخۆكانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كرا و برِیار درا كه هه‌فته‌ى داهاتو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببنه‌وه و تاوتوێى وه‌ستانى دانوستانه‌كان بكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینه‌وه كه به‌هۆى به‌رده‌وامى ئیسرائیل له‌سه‌ر دروستكردنى ئۆردوگا نشینه‌كان دانوستانه‌كان رِاگیرا.
به‌پێى چاودێرانى سیاسی چاوهرِوان ده‌كرێت مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى دهسهلاَتدارانى فه‌له‌ستین ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه (بان كی مۆن) سكرتێری گشتى نهتهوهیوكگرتوهكان پشتگیرى خۆی بۆ (ئه‌بو مازن) دهربرِى.