ئێران: سزاكانى سه‌ر ئێران ئابورى ئێرانى به‌هێز كردوه
گولاَن/ساڵح محمد
وه‌زیری دارایی حكومه‌تى ئێران ئاشكرایی كرد كه دواى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران باری دارایی ئه‌و ولاَته به‌ره‌وپێشچونى به‌خۆیه‌وه بینیوه و واى كردوه كه زیاتر پشت به به‌رهه‌مى ناوخۆى ولاَت ببه‌ستێت و به‌ره‌وپێشچون به‌خۆیه‌وه ببینێت.
(شه‌مسه‌دین حوسێنى) وه‌زیرى دارایی ئێران رِایگهیاند:
دواى سه‌پاندنى سزاى به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا ئابورى ئێران به‌ره‌وپێشچونى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئێستا ئێران زیاتر پشت به به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌به‌ستێت و به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى ئێران بوژانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
گوتیشى: له‌سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵدا رِێژهى هه‌نارده‌كردنى كالاَى ئێرانى جگه له نه‌وت بهرِێژهى 23% زیادى كردوه، و رِێژهى داهاتى ئێران 24% زیادى كردوه.
وه‌زیرى دارایی ئێران دانى به‌وه‌دانا كه سه‌پاندنى سزا ئابوریه‌كان به‌سه‌ر ولاَتهكهیدا زیانى پێگه‌یاندوه بهلاَم له‌هه‌مانكاتدا ئاشكرایی كرد كه بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئێران زیاتر پشت به خۆى ببه‌ستێت و پێویستى به‌هیچ لایه‌ك نه‌بێت.
شایانى باسه به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له‌چه‌ند مانگى رِابردودا هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌جیا سزاى ئابوریان به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند.