له‌به‌ریتانیا حكومه‌تى سێبه‌ر رِاگهێندرا
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌ركرده‌ى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا كه پارتێكى ئۆپۆزسیۆنى به‌ریتانیایه به‌مه‌به‌ستى گهرِاندنهوهى متمانه‌ى هاولاَتیان و گهرِانهوه بۆ دهسهلاَت حكومه‌تى سێبه‌ری رِاگهیاند.
(ئید میلیباند) سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا رِایگهیاند:
پێكهێنانى حكومه‌تى سێبه‌ر بۆ گهرِانهوهى متمانه‌ی هاولاَتیانه بۆ پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا و گهرِانهوهى ئه‌و پارته‌یه بۆ دهسهلاَت.
له‌لایه‌ن زۆرێك له چاودێرانى سیاسی به‌ریتانیا پێكهێنانى حكومه‌تى سێبه‌ر له‌لایه‌ن پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا له‌كاتى ئێستادا چاوهرِوان نه‌كراو بو.
حكومه‌تى سێبه‌رى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا له 27 پهرِلهمانتار پێكهاتون كه 19 پهرِلهمانتاریان سه‌ربه پارتى كرێكارانى به‌ریتانیایه ، و حكومه‌ته‌كه زۆرینه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى تێدایه و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان كران وه‌ك (ئاندى بیرنهام) وه‌زیری په‌روه‌رده و (سدیق خان) به وه‌زیرى دارایی دانران، و هه‌روه‌ها (پیته‌ر هین) و (شۆن ۆد) تایبه‌ت كران به كاروبارى وێڵز و ئێرله‌نداى باشور.