ئه‌سه‌د: ته‌نها یه‌ك مه‌رجمان هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌رۆكى سوریا تاكه مه‌رجى ولاَتهكهى ئاشكرا كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسرائیل ئه‌ویش بریتیه له گهرِانهوهى ئیسرائیل له‌و خاكه‌ى داگیرى كردوه.
(به‌شار ئه‌سه‌د) سه‌رۆكى سوریا رِایگهیاند:توركیا توانى سه‌ركه‌وتوبێت له ئه‌نجامدانى دانوستانى نارِاستهوخۆ له نێوان سوریا و ئیسرایل، بهلاَم تا ئێستا هیچ جۆره دانوستانێكى رِاستوخۆ له‌نێوان ئێمه و ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌دراوه.
گوتیشى: پێویسته توركیا به‌رده‌وام بێت له رِێكخستنى دانوستانه نارِاستهوخۆكانى نێوان ئیسرائیل و سوریا، و بونى ئه‌مه‌ریكا له دانوستانه‌كانى نێوان سوریا و ئیسرائیل گرنگى تایبه‌تى خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌دواین قۆناغه‌كانى دانوستاندا.
ده‌رباره‌ى بارودۆخى عێراق ئه‌سه‌د گوتى:توركیا و سوریا و ئێران له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان بۆ باشبونى بارودۆخى عێراق چونكه بارودۆخى عێراق په‌یوه‌ندى به هه‌مو ولاَتانى دراوسێ وه هه‌یه ، و په‌یوه‌ندى سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقیه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كى ئاساییه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى سوریا گوتیشى: دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌نێكى عێراقی نییه بۆیه سوریا نیگه‌رانه له دواكه‌وتنى پێكنههێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.