ئۆجه‌لان دوا ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ ئه‌ردۆگان

ئۆجه‌لان دوا ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ ئه‌ردۆگان

گولاَن/ساڵح محمد
دواى ته‌واو بونى رِیفراندۆم له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا و سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى \"به‌ڵێ\"" به‌رِێژه‌ى 58% كه‌ له‌لایه‌ن پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌لاَتدار له‌ توركیا پشتگیرى ده‌كرا، سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ دوا ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ \""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا.

رِۆژنامه‌ى \""ئیكتیشام\""ـى توركی له‌سه‌ر زارى پارێزه‌ری \""عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان\"" بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ ئۆجه‌لان رِایگه‌یاندوه‌:
ئامانج له‌ به‌ژدارى نه‌كردنى كورد له‌ رِیفراندۆمى ده‌ستور چه‌سپاندنى ده‌ستور و دیموكراتیه‌ له‌ توركیا، و ده‌مانتوانى له‌ ده‌نگدان دژى رِیفراندۆمى ده‌ستور ئه‌نجامى ده‌نگدانه‌كه‌ بگۆرِین.

له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى هه‌فتانه‌ى به‌ پارێزه‌ره‌كه‌ى عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا \""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" هه‌ڵوێستمان به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت چونكه‌ ئێمه‌ ده‌مانتوانى به‌ژدارى رِیفراندۆمه‌كه‌ بكه‌ین دژى ده‌نگ بده‌ین و ئه‌نجامه‌كه‌شمان پێده‌گۆرِا به‌لاَم ده‌مانه‌وێت دوا هه‌ل بده‌ین به‌ حكومه‌تى توركیا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى و پێدانى مافی كورد له‌ توركیا.

ئۆجه‌لان هیواى خواست سه‌ركه‌وتنى رِیفراندۆم ببێته‌ سه‌ره‌تای چاكسازى و پێشكه‌وتنى زیتر توركیا و چه‌سپاندنى دیموكراتى له‌ ولاَته‌كه‌دا.

له‌كۆتاییدا عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستگیركردنیه‌وه‌ چاوى به‌چه‌ندین كه‌سایه‌تى كه‌وتوه‌ و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه‌.
"
Top