سه‌عد حه‌ریری: لوبنان هه‌ڵه‌بو له تۆمه‌تباركردنى سوریا له كوشتنى رِه‌فیق حه‌ریری
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى حكومه‌تى لوبنان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه لوبنانیه‌كان هه‌ڵه‌یان كردوه كه حكومه‌تى سوریایان تۆمه‌تباركردوه به كوشتنى باوكى و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه تۆمه‌تباركردنى سوریا به كوشتنى ره‌فیق حه‌ریری كۆتایی هات.
\"سه‌عدی حه‌ریری\"" سه‌رۆكى حكومه‌تى لوبنان له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رِایگه‌یاند:
له رِابردودا ئێمه هه‌ڵه‌مان كردوه كه سوریامان تۆمه‌تباركردوه به كوشتنى \""رِه‌فیق حه‌ریری\""ـى باوكم، ئه‌وه ته‌نها تۆمه‌تباركردنێكى سیاسی بوه وكۆتایی پێهاتوه.
گوتیشى: دادگا پێكهاتوه بۆ ئه‌و بابه‌ته و له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه، و دادگا به‌بێ به‌ڵگه برِیار له‌سه‌ر هیچ شتێك نادات.
هه‌روه‌ها حه‌ریری گوتیشى: له‌سه‌ره‌تایی دروستكردنى حكومه‌تى نوێی لوبنانه‌وه لاپه‌رِه‌یه‌كى نوێمان له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ سوریا كرده‌وه و ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزمان له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه.
شایانى باسه له 14ـى شوباتى 2005 به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان \""رِه‌فیق حه‌ریری\"" و 22 كه‌سی تر كوژران، و ده‌سه‌لاَتداران و كه‌سایه‌تیه‌كانى لوبنان حكومه‌تى سوریا به ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قینه‌وه تۆمه‌تبار كرد.
"