نه‌ژاد: رِوداوى 11 سێپته‌مبه‌ر سیناریۆی ئه‌مه‌ریكایه
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئێران ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه رِوداوى 11 سێپته‌مبه‌ر دروستكراوى ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌تى تا ببێته بیاویه‌ك بۆ لێدانى ئه‌فغانستان، و ئه‌و رِوداوه تا ئێستا رِون نیه و ته‌نها ده‌زانرێت رِوداوێك رِوى داوه.
له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا كه‌له‌گه‌ڵ میرى قه‌ته‌ر ئه‌نجامى دا \"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
رِوداوى 11ـى سێپته‌مبه‌ر تا ئێستا نازانرێت چۆن بوه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و رِوداوه بلاَوكراونه‌ته‌وه‌باوه‌رِ پێكراو نیین، و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه له رِوداوه‌كه رِێگه نه‌دراوه هیچ لایه‌نێكى سه‌ربه‌خۆ به‌ژدارى بكات.
گوتیشى: به‌یانوى كوژرانى 2هه‌زار كه‌س له رِوداوى 11ـى سێپته‌مبه‌ر بونه قوربانى ولاَتى ئه‌فغانستان داگیركرا كه گوایه تیرۆرستان خۆیان تیا حه‌شار داوه به‌لاَم تائێستا زیاتر 110 هه‌زار كه‌س له‌و ولاَته كورژراوه.
سه‌رۆكى ئێران له درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا گوتیشى: ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌فغانستانیان داگیر كروه له‌هه‌وڵى تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان ولاَتانن و پرِوپاگه‌نده و دوربه‌ره‌كى دروست ده‌كه‌ن بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه و ناكۆكى له ناوچه‌كه‌دا.
"