\"ئێران به‌دواى بیانویه‌ك ده‌گه‌رِێت تا ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه بسرِێَته‌وه\"""
گولاَن/ساڵح محمد
به‌رپرسێكى سوپاى پاسدارانى ئێران ئاشكرایی كرد كه ولاَته‌كه‌ى به‌دواى بیانویه‌ك ده‌گه‌رِێت تا ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان بسرِێته‌وه و بونى نه‌مێنێت.
\"موحه‌ممه‌د رِه‌زا نه‌قدی\"" به‌رپرسی رِێكخراوى به‌سیجی سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئێران رِایگه‌یاند:
به‌دواى بیانویه‌ك ده‌گه‌رِێین بۆ له‌ناوبردنى ئیسرائیل و نه‌هێشتنى ئه‌و قه‌واره‌یه چونكه له‌به‌ر یاسا و رِێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناكرێت رِاسته‌وخۆ هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئیسرائیل و نه‌یهێڵین.
نه‌قدى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ته‌نها یه‌ك بیانو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان بسرِێته‌وه و نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشى: پێویسته ئیسرائیل له‌ناو ببرێت و ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات ئه‌وه به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكێته‌وه و ده‌یسرِینه‌وه.
له‌كۆتاییدا موحه‌ممه‌د رِه‌زا نه‌قدی به‌رپرسی رِێكخراوى به‌سیجی سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئێران كۆبونه‌وه‌كانى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینى به ناسه‌ركه‌وتو ناوبرد و گوتى:
دانوستانه رِاسته‌وخۆكانى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دوا كارتى ئیسرائیله و هه‌وڵى جدى ئه‌و قه‌واره‌یه چونكه ده‌زانێت داواى ئازادكردنى فه‌له‌ستین له زیادبوندایه.
"