دانوستانه رِاسته‌وخۆكانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌ستى پێكرده‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 2 ساڵ دانوستانه رِاسته‌خۆكانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل وه‌ستابو، دواجار له ئه‌مه‌ریكا و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكى میسر و سه‌رۆكى ئوردون ده‌ستى پێكرده‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن حه‌ماس و ئیران و حیزبولاَى لوبنانى دژایه‌تى ده‌كرێت و به بێ ئاكام له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردو ولاَتى میسر و ئوردن و ئه‌مه‌ریكا رِاستوخۆ سه‌رپه‌رشتى دانوستانه رِاسته‌وخۆكانى نێوان هه‌ردو حكومه‌تى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
دانوستانه‌كان له‌نێوان \"مه‌حمود عه‌باس\""ـى سه‌رۆكى فه‌له‌ستین و \""بنیامین ناتانیاهۆ\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌ستى پێكرد ، و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رِایگه‌یاند:
پێویسته ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئه‌م دانوستانه به‌هه‌لێكى باش سه‌یر بكرێت و له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه بقۆزرێته‌وه بۆ ئاشتى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
له‌به‌رامبه‌ردا \""مه‌حمود عه‌باس\""ـى سه‌رۆكى فه‌له‌ستین رِایگه‌یاند:
كاتى ئه‌وه هاتوه ئاشتى له‌و ناوچه‌دا به‌رقه‌رار بكرێت و كۆتایی به گرژى و ئاڵۆزیه بهێنرێت، و پێویسته ئیسرائیل ده‌ستبه‌ردارى دروستكردنى ئه‌و ئۆردوگا جوله‌كه‌نشینانه ببێت له خاكى فه‌له‌ستین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا \""باراك ئۆباما\"" سوربونى حكومه‌ته‌كه‌ى دوپات كرده‌وه بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى فه‌له‌ستین و پاراستنى ئیسرائیل.
"