كاسترۆ: بن لادن به‌كرێگیراوى ئه‌مه‌ریكایه
گولاَن/ساڵح محمد
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى كوبا هێرش ده‌كاته سه‌ر \"ئوسامه بن لادن\""ـى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده و به ئه‌ندامێكى ئاژانسی هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبارى ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه بن لادن پیاوى ئه‌مه‌ریكایه.
\""ڤیدڵ كاسترۆ\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى كوبا له چاوپێكه‌وتنێكدا رِایگه‌یاند: ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده كار بۆ ئاژانسى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و كه‌سێكى به‌كرێگیراوى ئه‌مه‌ریكایه و له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیرى ده‌كرێت.
گوتیشى: \""جۆرج بۆش\""ـی سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مه‌ریكا هه‌ركاتێك بیویستایه ئوسامه بن لادنى ده‌بینى و هانى ده‌دا كارى توندوتیژى زیاتر ئه‌نجام بدات و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات.
هه‌روه‌ها كاسترۆی سه‌رۆكى كوبا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له ماڵپه‌رِه‌كانه‌وه بلاَوبونه‌ته‌وه ئه‌و رِاستیه ده‌سه‌لمێنن كه ئوسامه بن لادن كار بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ركا ده‌كات و رِێكخراوى قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری ده‌كرێت.
شایانى باسه ماڵپه‌رِی ویكیلیس چه‌ند كرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی بلاَوكرده‌وه كه تێیدا ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌ندامانى رِێكخراوى قاعیده له ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌ن سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكیه‌وه مه‌شقیان پێده‌كرێت و پاشان رِه‌وانه ده‌كرێن بۆ ئه‌نجامدانى كارى تیرۆرستى.
(ڤیدل ئه‌لیخاندرۆ كاسترۆ) بوه سه‌رۆكى كوبا له ساڵى 1959 دواى ئه‌وه‌ى شورِشێكى سه‌ربازى هه‌ڵگیرساند دژى حكومه‌تى (فولكینسیو باتیستا) و بووه سه‌رۆك وه‌زیرانى كوبا هه‌تا ساڵى 2008 دواى ئه‌وه‌ى رِایگه‌یاند كه خۆی ناپاڵێوێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى كوبا و برا بچوكه‌كه‌ى (رِائوول كاسترۆ)ـى كرده سه‌رۆكى ولاَتى كوبا.
ڤیدل كاسترۆ له ساڵى 1965 بوه ئه‌میندارى گشتى حیزبی شیوعى، و فه‌رمانرِه‌وایی ولاَتى گۆرِی بۆ رِژێمى شیوعیه‌ت و رِژێمى فه‌رمانرِه‌وایی تاك حیزبی له ولاَتدا.
له‌ساڵى 1976 بووه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ولاَت و سه‌رۆك وه‌زیرانى كوبا، و سه‌ركرده‌ى بالاَى سه‌ربازى كوبا.
دواى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی له ساڵى 2006 ئه‌نجامى دا پۆسته‌كه‌ى رڕِده‌ستى برا بچوكه‌كه‌ى (رِائول كاسترۆ) كرد و ته‌نها پێنج رِۆژ پێش واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوبا له ساڵى 2008 برِیارى دا كه خۆى نه‌پاڵێوێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
"