ئۆباما: شه‌رِی عێراق به‌ره‌وكۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت

ئۆباما: شه‌رِی عێراق به‌ره‌وكۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت

گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ جه‌نگى عێراق به‌ره‌وكۆتایی هه‌نگاوده‌نێت و ئه‌و جه‌نگه‌ له‌ قۆناغه‌كانى كۆتاییدایه‌.

\"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا له‌ عێراق ده‌كشێننه‌وه‌ و ئه‌مه‌ریكا رِێز له‌ رِێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان خۆیی و عێراق ده‌گرێت و به‌پێى ئه‌و رِێككه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌ى نێوانیان هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ واده‌ى دیارى خۆیدا ده‌كشێته‌وه‌.

گوتیشى: شه‌رِی عێراق به‌ره‌وكۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت، و له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكام دابو له‌ عێراق ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه‌م به‌جێ ده‌گه‌ێنم.

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكارى كردنى عێراق بۆ جه‌نگى دژه‌ تیرۆر و بنیاتنانى عێراقێكى به‌هێز.

شایانى باسه‌ به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق برِیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بكشێننه‌وه‌ و ته‌نها 50 هه‌زار سه‌رباز ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ مه‌شق به‌ سوپاى عێراقی ده‌كه‌ن و هاوكاریان ده‌كه‌ن له‌ رِاهێنانه‌كاندا.
"
Top