توركیا داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات چه‌ك دابنێت

توركیا داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات چه‌ك دابنێت

گولاَن/ساڵح محمد

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا داواى له‌ چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان كرد كه‌ چه‌ك دابنێن تا توركیا و ناوچه‌كه‌ ئاشتى بۆ بگه‌رِێته‌وه‌ و كۆتایی به‌و شه‌رِ بێت كه‌له‌نێوانیاندا هه‌یه‌.

\"ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رِایگه‌یاند:
بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتى و كۆتایی هاتنى شه‌رِى نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ پێویسته‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببن و چه‌ك دابنێن، و هۆكارێك بن بۆ ئاشتى ناوچه‌كه‌ و واز له‌كارى چه‌كدارى بهێنن.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توكیا، پارتى كرێكارانى كوردستانى وه‌ك پارتێكى تیرۆرستى ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ریكا و توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك رِێكخراوێكى تیرۆرستى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

له‌لای خۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پارت و رِێكخراوى توركیا داوایان له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان كرد كه‌ چه‌ك دابنێت و ده‌ست به‌كارى مه‌ده‌نى بكه‌ن و ده‌ستبه‌ردارى شه‌رِ ببن."
Top