ئه‌ردۆگان: ساڵى 2011 ساڵى چاكسازیه‌ له‌ توركیا

ئه‌ردۆگان: ساڵى 2011 ساڵى چاكسازیه‌ له‌ توركیا

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواى له‌ هاولاَتیانى توركیا كرد كه‌ ده‌نگى \"به‌ڵێ\"" بۆ رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا بده‌ن و هه‌مواركردنى ده‌ستورى به‌سه‌ره‌تایی چاكسازى و گۆرِان له‌ توركیا ناوزه‌ند كرد.

\""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند: ئه‌نجامدانى رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ گۆرِانكارى و چاكسازى له‌ توركیا چونكه‌ چاكسازى به‌یه‌كجار ناكرێت ده‌بێت قۆناغ به‌ قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه‌ ده‌نگ دان به‌ ده‌ستور سه‌ره‌تایی ئه‌و چاكسازییه‌، و گۆرِڕنكارى یه‌كجارى له‌ ساڵى 2011 ئه‌نجام ده‌درێت دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستورى هه‌موار ده‌كرێت چونكه‌ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ ولاَتدا پێویستمان به‌ سیسته‌مێكى به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ توركیا بونى نییه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سه‌رسورِمانى خۆى ده‌ربرِی له‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگنه‌دان به‌ رِیفراندمى ده‌ستورى توركیا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ گه‌لى توركیا داواى چاكسازى ده‌كات به‌لاَم ئاماده‌نین ده‌نگ بۆ رِیفراندۆمى ده‌ستور بده‌ن كه‌ سه‌ره‌تایی چاكسازیه‌ له‌ ولاَتدا.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ئه‌نجامدانى گۆرِانكارى و چاكسازى له‌ توركیا به‌سته‌وه‌ به‌ بونى په‌رِله‌مانێكى به‌هێز و رِیفۆرم خواز تا بتوانن به‌و كاره‌ هه‌ستن و گۆرِانكارى رِیشه‌یی له‌ ولاَتدا بكه‌ن، و گوتیشى ئه‌گه‌ر په‌رِله‌مانى داهاتو وه‌ك ئه‌و په‌رِله‌مانه‌ى ئێستاى توركیا بێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م چاكسازى له‌ توركیا.

شایانى باسه‌ بریاره‌ له‌ مساڵدا هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و هاولاَتیانى توركیا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و برِگانه‌ى ده‌ستورى توركیا بده‌ن كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى توركیاوه‌ په‌سه‌ندكراوه‌.

پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌لاَتدار پرِۆژه‌ى هه‌مواركردنى ده‌ستورى و چاكسازى تێیدا خسته‌ به‌رده‌م په‌رِله‌مان و چه‌ند ماده‌یه‌كى لێ هه‌مواركرا كه‌ گرنگرتینیان بریتى بون له‌: كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتى سوپا و قورس كردنى داخستنى پارته‌كانى توركیا و چه‌ندین ماده‌ى تر.
"
Top