ئێران ولاَتانى رِۆژئاوا به‌ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى زاهیدان تۆمه‌تبار ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
وه‌زاره‌تى ناوخۆى كۆمارى ئیسلامى ئێران ولاَتانى رِۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا و پاكستان و ئیسرائیل به ئه‌نجامدانى پشێوی و تێكدانى بارى ئه‌منى ئێران تۆمه‌تبار كرد،و ئه‌و ولاَتانه‌ى به هه‌وڵدان بۆ تێكدانى بارى ئاسایشى ئێران و شكستپێهێنانى حكومه‌تى ئێران تۆمه‌تبار كرد، ئه‌مه‌ش دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى زاهیدانى ئێران هات كه بوه هۆى كوشتن و برینداربونى زیاتر له 100 كه‌س.
(عه‌لى عه‌بدولاَ) جێگرى وه‌زیرى ناوخۆى ئێران رِایگه‌یاند:
هه‌ریه‌ك له ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و پاكستان و ولاَتانى رِۆژئاوا هه‌وڵى تێكدانى بارى ئه‌منى ئێران ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بارى ئاسایشى ئه‌م ولاَته تێكبده‌ن، و ئه‌و ولاَتانه‌ش ده‌ستیان هه‌یه له ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى زاهیدان.
جێگرى وه‌زیرى ناوخۆى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه خۆكوژیه‌كه‌ى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئێران مه‌شقیان پێكراوه و ئاماده‌كاریان بۆكراوه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها عه‌لى عه‌بدولاَ جێگرى وه‌زیرى ناوخۆى ئێران گوتیشى: به‌رپرسانى ئه‌و ته‌قینه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ین و به‌سزاى خۆیان ده‌گه‌ێنین.
شایانى باسه رِۆژى پێنج شه‌ممه 15-7-2010 له دوو ته‌قینه‌وه‌ى جیادا له نزیك مزگه‌وتێكى شارى زاهیدان له ولاَتى ئێران زیاتر له 20 كه‌س كوژران و 100 كه‌سى تریش برینداربون.
گروپی \"كه‌تائیب جوندولاَ\"" به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌و ته‌قینه‌ونه رِاگه‌یاند وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانى سه‌ركرده‌كه‌یان \""عه‌بدولمه‌لیك رِیغی\"" له كۆتایی مانگى رِابردوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانى ئێران."