سالاَنه برِی 5 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن بازرگانانی قومار له توركیا ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كرێ
راپۆرتێكی توركی ئاشكرای ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری قومار ده‌كه‌ن له توركیا ژماره‌یان ده‌گاته ملیۆن و نیوێك و سالاَنه‌ش برِی ملیارێك دۆلار له رێگه‌ی قوماره‌وه ئاڵوگۆر ده‌كرێ.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به یاریكردن و یانه‌سیب رۆڵێكی زۆریان هه‌یه له ئاڵوده‌كردنی خه‌ڵك به یاریكردنی قومار، به‌لاَم ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدارتره تا دێ ژماره‌ی گازینۆو یانه‌كانی له سه‌ر تۆرِی ئه‌نته‌رنێت قوماریان لێده‌كرێ رۆژ دوای رۆژ روو له زیاد بووندان، كه ئه‌مه‌ش ئازادییه‌كی زیاتری به‌خشیوه به‌و كه‌سانه‌ی ئاڵوده‌ی قوماركردن بوونه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلار به‌فیرِۆ ده‌چێ.
به پێی یاسای توركی قوماركردن یارییه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه له گه‌رِه‌كه‌كان و گازینۆكان، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قوماركردن له رێگه‌ی تۆرِه‌كانی ئه‌نته‌رنیته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و حكومه‌تیش ناتوانێ كۆنترِۆڵی بكات كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌و یارییه كوشنده‌یه.
راپۆرته‌كه نووسیویه‌تی سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی قوماركردن له‌گازینۆو قاوه‌خانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌و رێگه‌ی پێنه‌دراوه به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كجاری ئاڵوده‌ی بوونه زۆربه‌ی جار به‌هۆی ئاڵوده‌بوونیانه‌وه سه‌رپێچی یاسا ده‌كه‌ن و گوێ به‌سزاكان ناده‌ن، كه دواجار ئه‌مه وای له په‌رله‌مانی توركیا كردووه كا بكات بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تازه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوماركردن و گره‌و كردن له توركیا قه‌ده‌غه بكات .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی كردنه راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات سالاَنه برِی ملیلرێك دۆلار له رێگه‌ی قوماره‌وه ئاڵوگۆرو ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێ له‌لایه‌ن بازرگانانی قومار به‌لاَم راپۆرتێكی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێ سالاَنه برِی پێنج ملیار دۆلار به ده‌ستی بازرگانانی قوماره‌وه ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كرێ.