دوواى چه‌ندین سه‌ده مشتومرِ.. توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریده‌خات هێلكه له مریشك بووه نه‌ك مریشك له هێلكه
توێژه‌رانی به‌ریتانی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته دۆزینه‌وه‌ی وه‌لاَمی پرسیارێكی مێژوویی و ئه‌زه‌لی ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره‌یه، ئایا هێلكه كۆنتره یاخود مریشك؟ ئه‌مه پرسیارێكه به‌درێژایی مێژووی فیكری مرۆڤ رووبه‌رِووبه‌ری كۆمه‌ڵگاكان بۆته‌وه‌و ده‌یان جاریش به‌هۆی پێداگری لایه‌ك له‌سه‌ر برِوای خۆی به‌وه‌ی یه‌كێكیان پێش ئه‌ویدیكه‌یان بوونی هه‌بووه توندوتیژی په‌یدابووه.
كه‌ناڵی cnn ی به‌ریتانی بلاَویكرده‌وه زانایان و توێژه‌رانی به‌ریتانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه هێلكه له مریشك ده‌بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه مریشك له هێلكه بووبێ.
له‌مباره‌یه‌وه توێژه‌ر كۆلین فریمان كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گرێیه فه‌لسه‌فییه، له لێدوانێكی بۆ cnn ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌د ده‌ر سه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌رِه‌ت وبنه‌چه‌ی ناوكی ماده‌ی كریستاڵ بووه، به‌لاَم پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا چۆن ده‌كرێ له رێگه‌ی ناوكی كریستاڵه‌وه بسه‌لمێندرێ كه مریشك به‌ر له هێلكه بوونی هه‌بووه؟ بۆ وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره فریمان و تیمه توێژه‌ره‌كه‌ی سه‌ر به زانكۆی ئاروێك روونیان كردۆته‌وه\" ئه‌و پرۆتینه‌ی له توێكڵی هێلكه‌دایه كه پێی ده‌گوترێ ئۆفۆسڵیدین17 ، له‌ناو هێلكه‌دانی مریشك بوونی هه‌یه، دواتر ده‌رژێت بۆ ئه‌وه‌ی خێرا توێكڵی هێلكه به‌رهه‌م بێنێ تا ئه‌و كاته‌ی مریشكه‌كه ده‌توانێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێر هێلكه به‌رهه‌م بێنێ. فریمان گوتی: ئه‌وه‌ی توانیمان به ده‌ستی بێنین ئه‌و پرۆتینه بوو كه كرده‌ی كریستاڵه‌كه خێرا ده‌كات كه ئه‌مه‌ش واده‌كات مریشكه‌كه توێكڵی هێلكه به‌رهه‌م بێنێ، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێلكه به‌بێ پرۆتینی ئۆفۆسڵیدین17 كه ده‌كه‌وێته ناوهێلكه‌دانی مریشك به‌رهه‌م نایه، ئه‌مه‌ش راستیه‌كه ده‌ریده‌خات مریشك له هێلكه كۆنتره‌و به‌بێ مریشك هێلكه به‌رهه‌م نایه، ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی تا راده‌یه‌ك گریمانه‌یه ده‌كرێ له‌و پرسیاره ئه‌زلییه رزگارمان بكات كه هێلكه له مریشك ده‌بێت یاخود به پێچه‌وانه‌وه؟
"