ئێران پهپامێك ئاراسته‌ى ولاَتانى ئه‌نجومه‌نى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
گوڵان: ساڵح محمد
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران \"مه‌نوچه‌هر موته‌كی\"" له نامه‌یه‌كیدا كه بۆ 15 ولاَتى به‌ژداربو له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رِهوانه كردوه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى ئێران ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ئهتۆمیهكى و رِایدهگهێنێت كه سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئاشتى ئێران.
ئاژانسى فه‌رمى هه‌واڵى ئێران بلاَوى كرده‌وه كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌نامه‌كه‌یدا بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر 15 ولاَتهكهى به‌ژداربو له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رِهوانه كردوه تێیدا هاتوه:
سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئاشتى به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه هانده‌رى ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئاشتى له ولاَتهكهیدا.
هه‌ر له نامه‌كه‌یدا مه‌نوچه‌هر موته‌كى رِهخنهى له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى گرت له‌سه‌ر پێشبرِكێ كردنیان بۆ سه‌پاندنى سزاى ناشه‌رعى و سته‌مكارانه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
له‌كۆى 15 ولاَتى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى 12 ولاَت ده‌نگیان بۆ سه‌پاندنى سزاى نوێ دا به‌سه‌ر ئێران له نێوایشیاندا چین و رِوسیا ، هه‌رچى توركیا و به‌رازیله ده‌نگیان نه‌دا بۆ برِیارى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا و ولاَتى لوبنان بێ ده‌نگى هه‌ڵبژارد.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سوپاسی توركیاى كرد لهمهرِ هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر ئێران و رِهت كردنه‌وه‌ى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكرایی كرد كه له باوهرِى ئێران‌دا نییه چه‌كى ناوه‌كى دروست بكات و تۆمه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلى له‌سه‌ر هه‌ولدانى ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ناوه‌كى رِهت كرده‌وه ، و گوتیشى: ئێران ده‌یه‌وێت چه‌كى ناوه‌كى به‌رهه‌مبهێنیت له‌ژێر یاسا مه‌ده‌نیه‌كاندا و له‌بوارى ئاشتیدا.
"