بەکر کەریم حەسەن: دانیمارییەکان دەلێن" گۆشت بەبێ خوێ ، منداڵیش بەبێ پەروەردە ،خراپ دەبن"

بەکر کەریم حەسەن: دانیمارییەکان دەلێن
لەسەر رۆشنایی ئەم وتەیەی کە دەلێ منداڵ بەبێ پەروەردە خراپ دەبێ وە پەروەردەش بەبێ بوونی بابەتەکانی وەزرش و ھونەر بەپێی پێویست پەروەردەیەکی کرچ و کاڵ دەبێت، بۆیە بە پێویستیەکی پەروەردەیی دەزانم کەوا بابەتەکانی وەرزش و ھونەر لەسەرجەم قۆناخەکانی خوێندن بەتایبەتی قۆناخی بنەڕەتی گرنگی و بایەخی تەواوی پێ بدرێت، سەرەتا بە زیاد کردنی بەشە وانەکانی لە سەرجەم پۆڵەکانی ئەو قوناخەدا کەوا باشە ھەفتانە (٣)بەشە وانەی ھونەر و (٣)بەشە وانەی وەرزش بخوێندرێت واتە رۆژانە قوتابی بێ بەش نەبێت لە یەکێک لەم وانانە کە بێگومان سوود و قازانجێکی پەروەردەیی و دەروونی بە قوتابی دەبەخشێت، کە چۆن مۆسیقا بۆ زاخاوی مێشک بە سوودە بە ھەمان شێوە سەرجەم بابەتەکانی ھونەر و وەرزش و بگرە لە نیگارکێشی و مۆسیقا و شانۆ و شعر و پەخشان و ھیتد کەوا پێویستن بۆ جولاندنی بیر و ھزری قوتابی وە زانینی جۆرەکانی وەرزش و پراکتیزە کردنیان حەسانەوەیەکی دەروونییە بۆ قوتابی و دەتوانرێ بگرە لە ناو پۆلیش مامۆستای وەرزشیی یان ھونەر ئەم دوو بابەتە گرنگە بە قوتابیانی خۆشەویست بناسێنێ و شارەزاییان بداتێ ، چونکە بێگومان ئەم دوو وانەیە بەردەوام وا لە قوتابی دەکات قوتابخانەی خۆش بووێت وە گرنگی پێ بدات و وە بەدڵنیایی لە ھەر پۆلێک بگرە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیە خاوەن بەھرە ھونەری و وەرزشین دەکرێ سوود لە بەھرەکانیان وەربگرێت لە داھاتوودا ببن بە ھونەرمەندی ناسراو لە ھەر پسپۆریەکی ھونەری جیادا کەکۆمەڵگەی کوردەواری و میللەتەکەمان پێویستی بەم جۆرە ھونەرمەندانە ھەیە تا بتوانن خزمەت بە گەل و نشتیمان وھونەرەکەیان بکەن، بەھەمان شێوە چەندەھا یاریزانی بە ئەزموون و شارەزا دەتواندرێت لە ناو قوتابیەکان پەرەیان پێ بدرێت و درووست بکرێن کە لە داھاتوودا دەبن بە نوێنەری کوردستان لە رێورسمە جیھانییەکان، کە بێگومان ھەموو جیھان زۆر گرنگی بە وەرزش و ھونەر دەدەن کە بە ملیارەھا دۆلار خەرج دەکەن لە پێناوی وەرزش و ھونەر بۆ زیاتر ناساندنی ووڵاتەکانیان لەم دوو بوارەدا کە بێگومان رۆڵەکانی خۆیان دەبنە نوێنەریان ، جودا لەوانەش بۆ قوتابی زۆر پێویستە کە رۆژانە وانەیەکی ھونەری یان وەرزشیی دەخوێنێت حەسانەوە و ھێورکردنەوەیەکی جەستەیی و دەروونی دەداتە قوتابی لە ناو ئەم ھەموو بابەتە چڕ و وورد و زۆرانەی کە رۆژانە دەیان خوێنێت کە بێگومان ھەندێکیان ھیچ پەیوەندی بە بەھرە و زانینی پاشە رۆژی قوتابیەکەوە نییە ھەر بۆنموونە قوتابی بیرکاری یان زانست بە قورسیی و چڕی دەخوێنن کەچی دەچێتە وێژەیی بەھەمان شێوە بابەتە کۆمەڵایەتی و مێژوویی و جوگرافیا و بابەتە وێژەییەکان بە چڕی دەخوێنن کەچی قوتابیەکی زانستیە دەچێتە زانستی ، بەڵام خوێندنی وەرزش و ھونەر وەکو بابەتی پاڵپشت و خاوەن بەھرە و سەلیقە ھیچ کاریگەری نەرێنی لەسەر قوتابی جێ ناھێلێت، بەڵکو تاکە دوو بابەتن کە لەگەڵ قوتابی و خواستنەکان و ئارەزووەکانی قوتابی گەورە دەبن ھیچ کاتێک رێگر نابن لە پێش بەرەوو پێشچوونی قوتابی لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن ، ھەر بۆنموونە وەرزش و ھونەر تاکە دوو بابەتن کە یادگارییەکانی قوتابی لە قوتابخانە لە یاد ناکرێن لە ناو ھزری قوتابی بە رۆشنی دەمێنێتەوە لە ھەر قوتابخانەیەک ئەگەر یاریگاو پێداویستی یە سەرەتاییەکانی وەرزش و ھونەریش دەستە بەر نەبوون ، بەڵام مامۆستای دڵسۆز دەتوانن لە رێگەی تیۆری دەتوانێ قوتابیەکان متوو بکات بە باتەکانی و ئاوێتەیان بکات و خۆشی و سەلیقە و حەزێک لەم دوو بابەتە ببینن نموونەش زۆرە.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر

Top