ڤلادیمێر پۆتین و ئیلتۆن جۆن یەکتر نابینن

ڤلادیمێر پۆتین و ئیلتۆن جۆن یەکتر نابینن
بڕیاربوو ئەم هەفتەیە ئیلتۆن جۆن گۆرانیبێژی بەریتانی سەردانی مۆسکۆ بکات و چاوی بە ڤلادیمیر پۆتین بکەوێت.

جۆن ئاهەنگێک لە مۆسکۆ دەگێڕێت، بەڵام چاوی بە پۆتین ناکەوێت کە پێشتر داوی دیاداری کردبوو.

ئاهەنگەکەی جۆن لە ٣٠ ئەم مانگە لە مۆسکۆ بەرێوەدەچێت و بەشیکە لە گەشتە هونەرییەکەی کە لەسەر ئاستی جیهاندا ئەنجامی دەدات.

ئامانجی دیداری جۆن لەگەڵ پۆتین قسەکردن بوو لەبارەی هاورەگەزخوازانەوە و پارساڵ پۆتین ئامادەیی خۆی لەمبارەیەوە نیشاندابوو.

جۆن کە یەکێک لە هاورەگەزخوازانە و چالاکوانی مافەکانیانە، بە بڕوای ئەو رەوشی هاورەگەزخوازان لە رووسیا باش نییە.
Top