سلێمانى.. یادى هونەرمەند عەباسی کەمەندى کرایەوە
له ساڵیادی كۆچیی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌باسی كه‌مه‌ندی، له شاری سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
بەختیار سەعید، بەڕێوبەرى ناوەندى حەوت (ڕەنگە) لەلێدوانێکدا گوتى: " لەدواى کۆچى دوایی هونەرمەندى گەورەى کورد هونەرمەند عەباسی کەمەندی، ئەمە بۆ جارى دووەمە ساڵیادى کۆچى دوایی ئەو هونەرمەندە گەورەیە دەکەینەوە، بێگومان ئەمساڵێش ناوەندى حەوت ڕەنگە بە هاوکارى (کافێ لادێ) لەگەڵ گروپێکى مۆزیكى و ژمارەیەک هونەرمەند ئه‌و یاده كرایه‌وه".
گوتیشى:"هه‌ر له‌و یاده‌دا ژمارەیەک تابلۆى ئەو هونەرمەندە نمایشکراو هەروەها چەند گۆرانییەکى کەمەندى بەدەنگى چەند هونه‌رمه‌ندێك گوترایه‌وه".
توانا حەمه، توێژەر و لێکۆڵەوەرى مۆزیكی کوردى، لەلێدوانێکدا گوتی:" عەباسی کەمەندى، یەکێکە لەو هونه‌رمه‌نده دیارانەى كورد کە لەسەدەى ڕابردوو و تاوەکو ئێستا ئامادەیی هەیە لە گۆرانى و موزیکى کوردى چونکە هەندێک سیما‌و تایبەتمەندى هەیە كه ئه‌و لە هونەرمەندەکانى دیکە جیادەکاتەوە، بۆیە دەتوانین ئێمە بە جۆرێک لە جۆرەکان وه‌كو قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری سەیرى بەرهەمەکانى ئەو هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كورد بكه‌ین".
عەباسی کەمەندی ، له ساڵی 1952 لە شارى سنەى رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە دایک بووە و لە (22-5-2014) لە نەخۆشخانەى تەوحیدى شارى سنە به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه کۆچى دوایی کرد.