کورتە فیلمێک سەبارەت بە ئەنفال خەڵاتی فیستیڤاڵی ئەندەنوسیای بەدەستھێنا

کورتە فیلمێک سەبارەت بە ئەنفال خەڵاتی فیستیڤاڵی ئەندەنوسیای بەدەستھێنا
کورتە فیلمی "پلاکی ئستیل" لە دەرھێنانی زانیار عەزیزی، خەڵاتی فیستیڤاڵی "فیلم بۆ ئاشتی" لە وڵاتی ئەندەنوسیای بەدەستھێنا.

کورتە فیلمی "پلاکی ئستیل" Steel Nameplate لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد زانیار عەزیزی، سەبارەت بە کارەساتی دڵتەزێنی کۆمەڵکوژی ئەنفال، لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە بەشی "گەورەی" فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی "فیلم بۆ ئاشتی" لە شاری جاکارتای پایتەختی وڵاتی ئەندەنوسیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم بەشەی فیستیڤاڵی پێبەخشرا.

ئەم فیلمە لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە سی و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە کوێستانییەکان لە وڵاتی فەڕەنسا و ھەروەھا دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مافی مرۆڤ" لە شاری بەرشلۆنا لە وڵاتی ئیسپانیا نمایش دەکرێت.

لە پوختەی سیناریۆی "پلاکی ئستیل"دا ھاتووە: پیاوێک بە ناوی مەردان کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی دڵتەزێنی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا لە لایەن رژێمی سەدامەوە بوونەتە قوربانی، بەشوێن دۆزینەوەی شوێنی گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا دەگەڕێت و …

ئەم فیلمە لە دوایین بەشداریی نێوەدەوڵەتی خۆیدا لە بەشی "دڕام" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمە سەربەخۆکانی "ئێساتیکا" لە وڵاتی بەریتانیا نمایشکرا.

ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، سازکردنی وۆرکشۆپی پسپۆڕانەی ھونەریی سینەما و ... لە رۆژانی ٥ تا ٧ی نۆڤەمبەری ١٠١٥ لە شار یۆرک لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو
Top