"خۆشه‌ويستيیه‌ك بۆ كوردستان" لە سەنتەری شاردا نمايشكرا

له‌ باخى شار لە شاری هەولێر، شانۆگەری "خۆشه‌ويستيیه‌ك بۆ كوردستان" نمايشكرا كه‌ به‌رهه‌مى به‌ريوه‌به‌رايه‌تىی هونه‌رى شانۆى هه‌ولێرە و به‌ هاوكارى كۆليژى هونه‌ره‌جوانه‌كان نمایشکرا.

ئەم نمایشە شانۆییە كاتژمێر 4ـى ئێواره‌ی دوێنێ پێنچشەممە، به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسان، هونەرمەندان و جه‌ماوه‌ری شانۆیی بەڕێوەچوو.
شانۆگەری "خۆشەویستییەک بۆ کوردستان" بيرۆكه‌ى زيره‌ك خاليدە و لە دارشتن و ده‌رهينانى شانۆکار يوسف يوسفىیە.
هەرچەند بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە کە نزیکەی دوو ساڵە رووی لە هەرێمی کردستان کردووە، چالاکییە رۆشنبیری و هونەرییەکان کزی پێوە دیارە و بەتایبەتیش شانۆ، بەڵام دەزگا پەیوەندارەکان جار جار بەرهەم پێشکەشکدەکەن.
Top