لە ئێران شیعره بڵاونه‌کراوه‌کانی سەیدعەلی ساڵحی چاپ ده‌کرێن
ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه شیعره‌ی ساڵحی، به‌ناوه‌کانی "نزای سه‌رده‌می ژنان" و "ژن له‌سێبه‌ردا رووخساری نیشان ده‌دات"، مۆڵه‌تی چاپکردنیان پێدراوه و بڕیاروایه له‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی نیگاه چاپ و بڵاوبکرێنەوە.
له‌م دوو کتێبه‌شدا هه‌روه‌کوو ره‌وتی گشتیی هه‌موو شیعره‌کانی ساڵحی هه‌مدیسان که‌رامه‌تی "ژن" و ئاماده‌بوون و هه‌بوونی به‌رز و پێگه‌ی تایبه‌تی ئافره‌ت ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی پارچه شیعره‌کانه.
شیعره‌کانی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه‌یه تایبه‌ته به‌ساڵه‌کانی 2009 تا 2012 که پێشه‌کی بۆ نووسراوه‌و دواتر راده‌ستی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنەوە کراون.
ئێستا به‌رگی یه‌که‌می "کۆمه‌ڵه شیعره‌کانی" سەیدعەلی ساڵحی واته هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م، له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی نیگاه گه‌یشتۆته چاپی شه‌شه‌م و له‌قۆناغی ئاماده‌کردنی رووبه‌رگه‌که‌ی دایه.
هه‌روه‌ها به‌و زووانه کتێبێک به‌ناوی "راگه‌یه‌ندراوێک بۆ باران" سه‌باره‌ت به‌شیعره‌کانی ئه‌و شاعیره پێشه‌نگه چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م کتێبه بریتییه له ره‌خنه‌و راوبۆچوون له‌هه‌مبه‌ر شیعری ساڵحی که له‌لایه‌ن پێژمان مووسه‌وی کاری کۆکردنه‌وه‌و ئاماده‌کردن و رێکخستنی بۆ کراوه. پێشتریش دوو کتێب سه‌بارت به‌شیعر و ژیانی ساڵحی چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ساڵی پار هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی ئەو شاعیرە بە ناونیشانی "ئاماژە بۆ دەریا بەر لە تێکچوونی گەورە" کە بریتییە لە کۆمەڵە شیعرەکانی ئەو ساڵانەی دوایی ئەم شاعیرە لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی زاوش چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبی شیعری "ئاماژە بۆ دەریا بەر لە تێکچوونی گەورە" ناونیشانێکی لاوەکیشی بۆ دیاری کراوە کە ئەویش "هەڵبژاردەی شیعر و گەشت و سەیرانی ئەو ساڵانە" و پێکهاتووە لە شیعرەکانی ١٠ کۆمەڵە شیعری ساڵحی و هەروەها بیرەوەرییەکانی ئەو شاعیرەی لە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ شاعیرانی ناوداری ئێران لە خۆگرتووە، لەوانە: ئەحمەد شاملوو، مەنووچێهر ئاتەشی، سۆهراب سپێهری، سیمین بێهبەهانی، مەهدی ئەخەوان سالیس، ئیسماعیل خۆیی، نوسرەت رەحمانی و چەندانی دیکە.
سەیدعەلی ساڵحی خاوەنی چەندین کۆمەڵە شیعری چاپ کراوە کە بریتین لە: "ئەنیس لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دێت" ، "ئێمە نابێت بمرین، خەونەکان بێ دایک دەبن" ، "لە ئاوازەکانی قەرەچە ئەهوازییەکان" ، "هەڵبەستراوەکان" ، "شەونامەکان" ، "عاشق بوون لە بەفرانباردا، مردن بە کاتی خەرمانان" ، "درەنگ هاتی رەی را" ، "نامەکان" ، "چنینی دڵدارەکانی شەو" ، "نزای ژنێک لە رێگادا بە تەنیا دەڕۆیی" ، "یومائانادا" و "قومری خەمخۆر لە ئێوارەی خەزانیدا".
لەم ماوەی ساڵی رابردوودا چەندین کتێبی سەیدعەلی ساڵحی چاپ و بڵاوکرایەوە کە بریتی بوون لە: "چەند خەون ماوە بۆ هەڵاتنی کۆلکەزێڕینە" ، "شوێن پێێ بەفر، تا بلووغی تەواوی گوڵی سوور" و "زیارەت نامەی مورغی سەحەر و هاوخوانیی کچانی مانگی جۆزەردان".