لە هەولێر "بێکەس" نمایشدەکرێت
ئەم بەرهەمە شانۆییە گروپی هونەری نیگا تۆراوەکانی سەر بە رێکخراوی گەنجانی تێکەشەر، بە هاوبەشی فروپی دەوەن و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی شانۆی هەولێر نمایشدەکرێت.
شانۆگەرییەکە کاتژمێر چواری ئێوارەی سبەی شەممە، لە هۆڵی میدیا لە هەولێر نمایشدەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە.
ئەم بەرهەمە شانۆییە کۆمێدییە لە نووسین و دەرهێنانی زیرەک خالیدە و نمایشکردنی لە کاتێکدایە کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە چالاکییە شانۆییەکانی لە هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان رووی لە کزی کردووە.