خانمە گۆرانیبێژی ئەمەریکی لۆرین هیل، جەماوەرەکەی توڕە دەکات.

خانمە گۆرانیبێژی ئەمەریکی لۆرین هیل، جەماوەرەکەی توڕە دەکات.
خانمە گۆرانیبێژی ئەمەریکی لۆرین هیل، جەماوەرەکەی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی قەرتاج لە وڵاتی تونس توڕە دەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، هیل لە فیستیڤاڵەکەدا ئاهەنگێکی پێشکەشکرد، بەڵام بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە کاتی خۆی دواکەوت، ئەمەش جەماوەرەکەی نیگەڕان و توڕە کرد.
لەگەڵ ئەوەی جەماوەر سەرەتا توڕەبوونی خۆیان نیشاندا، بەڵام دوای ئەوەی هیل گۆرانی پێشکەش کرد، جەماوەر بە دڵێکی گەورە پێشوازیان لەو گۆرانیبێژە کرد و گۆرانییەکانیان دەگوتەوە.
رێکخەرانی فیستیڤاڵەکە لە دوای کۆتایی هاتنی ئاهەنگەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، تێیدا داوای لێبوردنیان کرد کە ئاهەنگەکەی هیل لە کاتی خۆیدا بەڕێوەنەچوو
٥١ـەمین خولی فیستیڤاڵە قەرتاج لە ١١ ئەم مانگە دەستی پێکرد و لە ١٨ ئۆگۆست کۆتایی دێت.
Top