"ئیڤرێست" له‌ ده‌ستپێكی فيستیڤاڵی ڤینیسیادا نمایش ده‌كرێ

خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵی سینه‌مایی ڤینیسیا، لە رۆژانی 2-12 ئەیلوول/ سێپتێمبەر 2015 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بە فیلمی ئەمەریکی "ئیڤرێست" دەست پێدەکات.

فیلمی "ئیڤرێست" باس لە چیرۆکی راستەقینەی کەسێک دەکات کە گەیشتۆتە سەر لوتکەی چیا ئیڤرێست، ئه‌م فیلمه‌ رووداوه‌كان تا گه‌یشتن به‌ لوتكه‌كه‌ بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌.
ئه‌م فیلمه‌ سینه‌ماییه‌ دەرهێنەری ئێسلەندی بالتسار کورماکۆر كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌ و بە تەکنیکی سێ رەهەندی به‌رهه‌مهاتووه‌.
فیلمه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ستپێكی فیسیتڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا به‌شدار ده‌بێت.
جگه‌ له‌ ناوی ئه‌م فیلمه‌، ناوی فیلمه‌ به‌شداربووه‌كانی دیكه‌ ئاشكرا نه‌كراون، به‌تایبه‌تش فیلمی به‌شی پێشبڕكێ فیسیتڤاڵ كه‌ بۆ خەڵاتی "شێری زیڕین" له‌ ركابه‌ریدا ده‌بن.

"ئیڤرێست" دوای نمایشکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا، لە هه‌فته‌ی داهاتوودا لە هۆڵە سینەماییەکانی جیهان نمایش ده‌کرێت.
فێستیڤاڵی سینه‌مایی ڤینیسیا یەکەم خولی لە ساڵی 1932دامەزراوە و بە کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە جیهاندا دەناسرێت.
Top