ئۆپێڕاخوێن جۆن فیکەرز كۆچی دوایی كرد
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، ماڵی ئۆپیڕای شایانە له لەندەن، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و ماڵه ئۆپێراییه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه فیكه‌رز ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌هۆی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه "زه‌هایمه‌ر"ـه‌وه ده‌یناڵاند.
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریی فیکەرز لە کڵێسایه‌كی بچووكی كه‌نه‌دا سروودی ئایینی گوتووه، پاشان رووی له هونه‌ری ئۆپێراخوێنی كردووه تا بووه یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی ئه‌و هونه‌ره.
فیكه‌رز بۆ ماوه‌ی سی ساڵ سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری بووه و لە ساڵی 1988دا به‌یه‌كجاری له كاری هونه‌ری دووركه‌وتۆته‌وه.